کارمەند رواندزی گۆرانی بۆ گەشتیارانی فڕۆکەیەک دەڵێت

+964
پەری ساڵح

گۆرانیبێژ کارمەند رواندزی بۆ کاری هونەری دەچێتە ئەڵمانیا و لەناو فڕۆکەش گۆرانی بە گەشتیاران دەڵێت.

ڤیدیۆیەکی کارمەند رواندزی لەناو سۆشیال میدیا دەبێتە ترێند، کە وەک دەردەکەوێت لە کاتی گەشتکردنی بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ ژەنینی عودەکەی گۆرانی بۆ گەشتیاران دەڵێت، 964 پەیوەندی کرد بە کارمەند رواندزیەوە و پێی وتین، “ئاگاداری ئەوە نەبووم و دوای ئەوەی گەشتەکە دەستیپێکرد لەلایەن ستافەوە پێشوازیان لێ کردم، پلانم نەبوو گۆرانی بڵێم لەناو فڕۆکە و بابەتەکە سوپرایز بوو”

کارمەند رواندزی باسی لەوەشکرد کە ئامانجی سەرەکی گەشتەکەی کاری هونەرییە و نیازی ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێکی گەورەی هەیە لەگەڵ ئامادەکردنی چەند گۆرانی و کلیپێک.

کارمەند رواندزی مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و دانیشتووی هەولێرە، بە وتنەوەی گۆرانیە فۆلکلۆرییەکان دەناسرێت

بەرهەمە نوێیەکەی کارمەند رواندزی ئاوازی هەیە و تێکستی ...

بەرهەمە نوێیەکەی کارمەند رواندزی ئاوازی هەیە و تێکستی نییە