دەوترێت "ئێرانییە"
پارچه‌ی مووشه‌كێك له دۆڵى ئاكۆیان دۆزرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دۆڵى ئاكۆیانى سنوورى رواندز، پارچه‌ی مووشه‌كێك دۆزرایه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى دۆزییه‌وه داواكار بوو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌رى بكه‌ن، ده‌زگاى مینى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده هیچ مه‌ترسییه‌كى نه‌بوو، به‌ڵام چاره‌سه‌ریان كردووه.
رۆژى 14.4.2024 له هه‌مان شوێنى رواندز مووشه‌كێك دۆزرایه‌وه، ئه‌و كات وتیان ئه‌وه مووشه‌كێكی وڵاتى ئێرانه و له كاتى ئاڕاسته‌كردنى بۆ ئیسڕائیل له‌و شوێنه‌دا كه‌وتووه.
هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى ئێران دره‌نگانى شه‌وى 14.4.2024 ده‌ستیپێكردبوو، ئه‌وكات له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردبوو.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ده‌زگاى مینى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بوونى ئه‌م پارچه مووشه‌كه، تیمه‌كانیان ناردوون و چاره‌سه‌ریان كردووه.
وتیشی “هیچ مه‌ترسییه‌كی نه‌بوو و وه‌ك ده‌ركه‌وت پارچه‌ى مووشه‌كه‌كه شوێنى سووته‌مه‌نى بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، “به‌پێی ئه‌و نیشانانه‌ى له‌سه‌ر پارچه‌كه هه‌بوون، ده‌ركه‌وت پارچه‌ى مووشه‌كی ئێرانى بوو”.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك به‌ناوى زێڕۆ ئاکۆیی، موختاری گوندی ئاکۆکەون ئه‌م پارچه مووشه‌كه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه و داوا ده‌كات له‌و شوێنه لاببردرێت و چاره‌ى بكه‌ن.