کۆمپانیای پاککەرەوە کارمەندی کەمە

خۆڵ و خاشاک تەنگی بە سیتەک هەڵچنیوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی کەمی کارمەندی پاکردنەوە ناحیەی سیتەک بەدەست خۆڵ و خاشاکەوە دەناڵێنێت، دوکاندارێک دەڵێت، بە تەواوی ژیانیان نەماوە بەدەست خۆڵەوە.

فەرهاد ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی سیتەک بە 964ـی وت، لە ساڵی پارەوە کۆمپانیای تایبەت بە پاکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناحیەی سیتەک کارمەندەکانیان کەم کردووەتەوە بەهۆی قەیرانەوە، بۆیە کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک قورس بووە.

باسی لەوەکرد، ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی پاکردنەوەی ناحیەی سیتەک و دەورووبەری لە ئەستۆیە سێ مانگ وادەیان بۆ درێژکراوەتەوە و کۆمپانیاکە کارەکانی خۆیان دەکەن، بەڵام بەو ستافە کەمەوە بەڕێوەناچێت.

ئەوەی خستەڕو، ئێستا کۆمپانیاکە 39 کارمەند و کەپسێکی خۆڵ و دوو گەڵابەی بچوک و شۆفڵێکیان هەیە، بە تەنیا ناو ناحیەی سیتەک نزیکەی هەزار ماڵن.

ئەکرەم محەمەد دوکاندار بە 964امی وت، بە تەواوی ژیانیان نەماوە بەدەست خۆڵەوە، لەبەر ئەوەی هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکە خۆڵەکە فڕێ دەدەن.

لە سنووری ناحیەی سیتەک 18 هەزار باخ هەیە و رۆژانی ئاسایی 60 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە رۆژانی هەینیدا ئەو رێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ 160 تۆن خۆڵ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەکۆڵان و بەردەم ماڵەکانی سەیدسادق ...

خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەکۆڵان و بەردەم ماڵەکانی سەیدسادق کۆبووەتەوە