نمایشی کردووە

شۆفێری پاترۆڵێک لەسەر پیسکردنی گۆمی بێرمەسارد دەدرێتە دادگا

964+

ژووری هەواڵ

لە ئیدارەی سۆران، نیسان پاترۆڵێک بە ناو ئاوی گۆمی بێرمەسارددا رۆیشتووە و نمایشی کردووە، لەسەر ئەوە فەرمانگەی ژینگە سکاڵایان لە شۆفێرەکە کردووە و دەیدەنە دادگا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024، هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، سزای دارایی شۆفێرەکە لە نێوان 150 بۆ 200 هەزار دیناردایە و جگە لەوەی زیندانیکردنیشی بۆ هەیە، بەڵام دەبێت دادگا دادگا بڕیار بدات.

هۆبه‌ی یاسایی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر رایگەیاند، له‌سه‌ر ئەو سه‌رپێچییه ژینگه‌ییە له‌ گۆمی بێرمه‌سارد له‌ قه‌زای سیده‌كان سكاڵای یاسایی تۆمار كردووە.

“[شۆفێرەکە] دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆرانە لە گەڕەکی مەتاڕ، کە هەڵساوە بە تێکدانی ژینگە و سروشتی گۆمی بێرمەسارد لە کۆیستانەکانی قەزای سیدەکان لە دەڤەری برادۆست بە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ (سافاری) و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دایبەزاندووە”، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر وا دەڵێت.

فەرمانگەکە دەشڵێت، ئەو کارەی کە شۆفێرەکە کردوویەتی جۆرێکە لە هاندانی کەسانی دیکە بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان سەرپێچی ژینگەیی، ئەم کارە بە تاوانی ژینگەیی هەژماردەکرێت، کە پێچەوانەی یاسای ژمارە8ـی ساڵی 2008ـە لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ماددەی 41 و 42 کە سزا دیاری کراوە بۆ کەسی سەرپێچیکار.

فەرمانگەی ژینگەی سۆران: دەستی دەستیمان پێدەکرێت

فەرمانگەی ژینگەی سۆران: دەستی دەستیمان پێدەکرێت