کەش و هەوا
بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
964+
توانا نەقی
بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبەنەوە لە چاو دوێنێدا.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵویکردەوە، هەر ئەمڕۆنا بەڵکو سبەینێ پلەکانی گەرما زۆر زیاتر بەرز دەبنەوە و 2 -4 پلە بەزر دەبنەوە، بەرزترین پلە بۆ ئەمڕۆ گەرمیانە بە 46 پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە 30 پلە نزمترینە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە4.7.2024
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆر ئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 46