مەترسى ماوە
18 دۆنم زەوى رەزو باخ و پوش و پاوانى گوندى کێلەخوار سووتا
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
تەنیا ئەمڕۆ، دوو جار ئاگر لە چەمى گوندى کێلەخوارى سنوورى کۆیە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 18 دۆنم رەزو باخ و پوش و پاوانى دانیشتوانى گوندەکە سووتاوە.
قارەمان نادر، دانیشتوویەکی گوندی کێلەخوارەیە، بە 964ـى وت، ئاگرەکە چەندین درەختى ناو رەز و باخەکانمانى سووتاندووە، بەشێکی ماڵەکەشمانی لەگەڵ سووتاوە کە تێکڕا بە 18 دۆنم مەزەندە دەکرێت.
بە وتەى قارەمان نادر، سەرەتا ئاگرەکە کەم بوو، بەڵام بە هۆی بەهێزی با ئاگرەکە تەشەنەی کرد و جگە لە پوش و پەڵاش بەشێکى زۆرى رەز و باخەکانى گوندەکە سوتاند.
هەرچەندە ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام بە وتەى ئەو هاوڵاتییە، هێشتا مەترسى دووبارەبوونەوەى هەیە بەهۆى بوونى وردە ئاگر و بوونى با.
پێداچوونەو: وریا فەتاح
ئەمساڵ لە کۆیە 200 ئاگرکەوتنەوە هەبووە