دیمەنێک لە رووداوەکە _ وێنە: هاتوچۆی دەربەندیخان
لە دەربەندیخان
سەرنشینێک لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا
ئەحمەد مستەفا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا، لەسەر رێگەی سەرەکی قەزای دەربەندیخان بۆ قەزای کەلار، کەسێک گیانی لەدەست دا کە سەرنشینی ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بووە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 29.6.2024، لە پاش کاتژمێر 6:00 روویداوە.
موقەدەمی هاتوچۆ پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، “روووداوەکە لە نزیک ئاوایی (حاجی حەسەن) روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری مازدا لەگەڵ بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی بەیەکیاندا داوە”.
بەهۆی رووداوەکەوە، سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش برینداربوون، بە قسەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، “تیمەکانی هاتوچۆ دەستیان بە کەشف و هێڵکاری کردووە و تیمەکانی فریاکەوتنیش تەرمی سەرنشینەکەیان بۆ پزیشکی داد گواستووەتەوە و بریندارەکانیش رەوانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراون”.
دیمەنەکان کاریگەری و پاشماوەی رووداوەکە دەردەخەن؛