زۆربه‌یان منداڵن
له هه‌ریر نزیكه‌ى 200 كه‌س ژه‌هراوى بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى قه‌زاى هه‌ریر نزیكه‌ى 200 حاڵه‌تى ژه‌هراویبوون تۆمار كراوه كه زۆربه‌یان منداڵن و به‌رپرسی كارگێڕیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى گه‌رما و خواردنه‌وه گازییه‌كانه.
به‌پێی ئامارێك كه كار و چالاكییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى له رۆژانى جه‌ژنى قوربان خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌ركه‌وتووه له ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژن 197 حاڵه‌تى ژه‌هراویبوون به خۆراك گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر، كه زۆرترین حاڵه‌تیان له‌یه‌كه‌م رۆژ بووه، كه ژماره‌یان 85 حاڵه‌ت بووه.
له‌زگین سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه به 964ـى وت هۆكارى ژه‌هراویبوونى ئه‌م حاڵه‌تانه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما و زۆر خواردنى جه‌ژن و خۆراكى به‌سه‌رچوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه منداڵبوون و رشانه‌وه و سكچوویان گرتبوو”.
هۆكارێكى دیكه‌ى ژههراویبوونهكهش كه له‌زگین باسی كرد، خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه گازییه‌كانه كه منداڵان زیاتر به‌كاریان هێناوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌شت كه‌س له‌وانه‌ى ژه‌هراوی بوبوون شاخه‌وان بوون، له‌كاتى شاخڕەویدا دواى نانخواردن به‌هۆى گه‌رماوه ژه‌هراوى بوبوون.
هه‌ربه‌پێی ئه‌م ئاماره له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا 784 نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه، كه تیایدا 12 رووداوى هاتوچۆ وهه‌شت بریندارى كه‌وتنه خواره‌وه و دوو حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك و مار و 134 سكچوون و رشانه‌وه و 19 حاڵه‌تى برینداربوون به چه‌قۆ و ئامێری دیكه و سووتانیش دوو حاڵه‌ت بووه.