سودانی پارچە زەوی بە یاریزانەکانی عێراق دەبەخشێت
964+
هێمن بەکر
ئەمڕۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لهلاى سەرۆک وەزیران بوون، لەوێ بهڵێنی پێدانی پارچە زەوی لە بەغدا و پاسپۆرتی دیپلۆماتیان پێدراوە.
ئەمە نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی بڵاویکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوی نوسینگەکەیدا بە دیاریکراوی هاتووە “بەڕێز سودانی دووپاتیکردەوە کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە، بە خەڵاتکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بە پێدانی پارچە زەوی نیشتەجێ لە بەغدا، لەگەڵ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی”.
لەو مهراسیمهى ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوو.
پێنجشەممەی رابردوو، 19ی کانوونی دووەمی 2023، هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە عومانی بردەوە و جامی 25ی کەنداوی بەدەستهێنا.