لە سلێمانی
ژن و مێردێک گەنجانی کورد فێری سەمای قەرەجەکان دەکەن
+964
رێژوان قادر – سلێمانی
سامان کەریم موزیکژەنێکی بەتوانای باشورە و لەگەڵ هاوسەرە باکورییەکەی کە پیشەی سەماکارە، گەنجان فێری سەمای قەرەجەکان دەکەن و نمایشی تایبەتییان هەیە.
سەمای فلامینگۆ لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانی و سەردەمی قەرەجەکان، ئێستا بووەتە سەمایەکی جیهانی و لە سلێمانیش سامان کەریم و دیلەک ئاکدەنیز لە رێگەی فێرگەکاەیانەوە گەنجان فێری ئەو سەمایە دەکەن و وەک دیلەک ئاکدەنیزیش باسی دەکات سەمایەکی ئاسان نییە.
سەمان کەریم لەبارەی سەمای فلامینگۆوە دەڵێت، موزیک و سەمای فلامینگۆ هاوشێوەی تاکی رۆژهەڵاتیە و بەرز و نزم دەکات.
سامان کەریم خەڵکی شاری سلێمانیە، دەرچووی بەشی زمانی عەرەبییە و گیتارژەن و نیگارکێشێکی لێهاتووە، لە ساڵی 1997 بەدواوە لە ئیستانبوڵ نیشتەجێ بووە و دواتر دەست بە خوێندن دەکاتەوە لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی ئۆپێرا لە بواری ژەنینی گیتاری فلامینگۆ.
دیلەک ئاکدەنیز لە ئیستانبوڵ لەدایکبووە و لە بنەماڵەکانی دەرسیمی باکوری کوردستانە و لە ساڵی 2009 لەگەڵ هاوسەرەکەی سامان فێرگەیەکی موزیک و سەما لە ئەنقەرە دەکەنەوە و دواتر گەڕاونەتەوە سلێمانی و ساڵانەش چالاکی جۆراوجۆریان هەیە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح