دیمهنێكى كاتى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با ... وێنه: كاره‌باى ئیداره‌ى راپه‌ڕین
قایمقامیش قسه‌ى خۆى هه‌یه
گونده‌كانى پشده‌ر ده‌ڵێن له‌به‌ر بێ كاره‌بایی حاڵمان په‌رێشانه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانى گوندەکانى پشدەر داوایان كردووه چاو به‌و به‌رنامه‌یه‌دا بخشێندرێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه كاره‌بایان پێده‌درێت، چونكه ده‌ڵێن كاره‌بایه‌كى كه‌میان پێده‌درێت و به‌م گه‌رمایه دۆخيان خراپ بووه.
داواكارییه‌كه ئاڕاسته‌ى قایمقامی پشدەر و فەرمانگەی کارەبا كراوه و ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له گونده‌كان مۆلیده نییه، كه‌چی له كاتژمێر 4:00ـى به‌ره‌به‌یان یان 2:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان ده‌بڕێت.
ئه‌بوبه‌كر باییز، قایمقامى پشده‌ر له‌رێگه‌ى 964ـه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییه‌ى گوندنشیانى دایه‌وه و وتى، هه‌قه گوندنشینان راسته‌وخۆ بێنه لایان و ئه‌و داواكارییه‌ى هه‌یانه پێشكه‌شی بكه‌ن، نه‌ك له سۆشیاڵ میدیا بڵاویبكه‌نه‌وه.
وتیشی “پشده‌ر وه‌ك باقى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كاره‌باكه‌ى له‌رێگه‌ى گروپه‌كانه‌وه پێ ده‌درێت، كه گونده‌كانیش یه‌كێكن له‌و گروپانه”.
گروپهكانى پێدانى كاره‌با بریتین له شوێنه‌كانى بازرگانی، پیشه‌سازى، ماڵان و گوند‌و لادێكان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كێشه و گرفتى كه‌مى كاره‌با كێشه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه و به ته‌نیا له پشده‌ر نییه و بڕى پێدانى كاره‌باش له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵى كاره‌باوه دیاریده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه هیچ گوندێكی سنوورى قه‌زاكه‌ى نییه كاره‌باى بۆ دابین نه‌كرابێت.
پێشتریش عەلى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى پشدەر، به 964ـى وتبوو، سیستمى دابەشکردنى کارەباى گوندەکان مەرکەزییە و هەموو گوندەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى یەک بەرنامەیان هەیە، بەڵام تائێستا بەرنامەى وەرزى گەرما دیارى نەکراوە.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه له پشده‌ر بۆ گونده‌كان هه‌یه، رۆژانە لە کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 2:00ـى پاشنیوەڕۆ و لە كاتژمێر 5:30ـى ئێوارە تاوه‌كو 8:00ـى بەیانی کارەبا بە گوندەکان دەدرێت، بەڵام به‌پێی داواكارییه‌كه‌ى گوندنشینان ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌كوخۆى جێبه‌جێ نه‌كراوه.