964 له بازاڕی دۆلاره
به‌های دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كانی روونده‌كرێته‌وه
964+
شیراز عه‌بدوڵا
چه‌ند رۆژێكه نرخی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زیوه.
په‌یامنێری 964 بۆرسه‌ی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و كه‌یفی خۆشناو ئه‌نجومه‌نی بۆرسه‌ی دراوی هه‌ولێر، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، سزادانی 197 كۆمپانیا له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه دۆلاری به‌رزكرده‌وه، چونكه ئه‌وانی ناچار كردووه له بازاڕ دۆلار بكڕن نه‌ك له بانكی ناوه‌ندی وه‌ریبگرن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای جه‌ژن به‌های دۆلار دابه‌زێته‌وه و دینار به‌رزبێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا