سنووری قوشته‌په
97 دۆنم گه‌نم و پووش و پاوان سووتان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای قوشته‌په ئاگر كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا 97 دۆنم گه‌نم و پووش و پاوان سووتان، دوائاگر كه‌مێك پێش ئێستا كۆنتڕۆڵ كرا.
هاوڕێ ساڵح چالاكوان له قه‌زای قوشته‌په به 964ی وت، “له دوێنێ پێش نیوه‌ڕۆ تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و به دیاریكراوی تا كاتژمێر 11:00 ئاگر له چه‌ند گوندێكی وه‌ك گۆسكه، ئیلینجاغ، برایمهلهك و قوشته‌په‌ی گه‌وره كه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا 97 دۆنم له گه‌نم و پووش و پاوان و مه‌ڕه‌شه‌ی جوتیاران سووتاون”.
وتیشی، دوائاگر له كاتژمێر 11:07 خوله‌كی ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵ كرا، كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هاوڵاتیان له كۆنتڕۆڵكردنیدا به‌شداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ناوچه‌كه كشتوكاڵییه و 106 گوند له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام ته‌نیا سێ تیمی به‌رگریی شارستانی هه‌یه، بۆیه پێویسته تیمه‌كان زیاتر بكرێن.