ئه‌و به‌رنامه‌یه چییه؟
ئالوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كه‌ركوك به به‌رنامه‌ی 4+1 رزگار ده‌كرێن
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
لە بنكەی چاكسازی ئالوده و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە كەركوك رۆژانە چارەسەری پێویست و رێنمایی بەو كەسانە دەدرێت، كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و ئێستا لە ناو بەندیخانەی بەڕێوبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەكانی كەركوك زیندانی كراون .
ماوەی ساڵێكە لە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە دەرونییهكانی كەركوك، بنكەیەكی تایبەت لە ژێر ناوی “بنكەی چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر” كراوه‌ته‌وه و زیاتر له 50 كه‌س سوودیان لێوه‌رگرتووه و چاره‌سه‌ر و رێنمایی وه‌رده‌گرن.
سێ حەبفرۆش بە 90 کیلۆ حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مستەفا فازڵ جێگری بەڕێوەبەری بنكەی چاكسازی ماددە هۆشبەرەكانی كه‌ركوك، بە 964ـی وت، لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقه‌وە بەرنامەیەكمان هەیە پێی دەوترێت 4+1، تێدا تەندروستیی كەركوك كە تیمێكی پزیشكی لەو سەنتەرە دەوام دەكه‌ن، پێكهاتوون لە پزیشكه‌كانی ددان، پێست، هەناو و دەروونی، ئەوەی دەستگیر دەكرێت و رەوانەی ئێرە دەكرێت بەردەوام ئازاری دان و گەدەیان هەیە و پێویستیان به چاره‌سه‌ره.
بنكەكە چارەسەری پزیشكی و دەروونی ئەو بەندكراوانەی ناو بەندیخانهكە دەكات، كە بە هۆی ئالوده‌بوونیان به مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون، بۆ ئەوەی رزگاریان ببێت و جارێكی دیكە تێكەڵی كۆمەڵگه ببه‌نه‌وه و ژیانی ئاسای خۆیان بژین و تێكەڵی ماڵ و منداڵیان ببنه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا