964 ساغى ده‌كاته‌وه
منداڵه 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له خنكان رزگارى بووه؟
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵییه دۆزرایه‌وه كه به‌ئاوى خابوودا چووبوو، 964 وورده‌كارى زیاتر له چۆنیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى و رزگارى كردنى بڵاوده‌كاته‌وه.
منداڵه‌كه ناوى (ر.و.د) لە کاتژمێر 4:00 ئێوارەی پێرێ چوارشەممە 5.6.2024 لە گوندی چەم دەلال سەر بە قەزای باتیفا، لە باوک و کەسوکاری دووردەکەوێتهوه و لە گەڕێکی ئاوی بچوک مەلە دەکات و دواتر وردە وردە خۆی نزیکی خابوور دەکات و پاشان بزر دەبێت.
دواى مانه‌وه‌ى ماوه‌ى 16 کاتژمێر لە ناو ئاوى خابوور، دوێنێ پێنجشه‌ممه كه‌سوكاره‌كه‌ى رایانگه‌یاند بوو كه دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـى راگه‌یاند، کاتژمێر 6:00ـى سه‌رله‌به‌یانى دوێنێ له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه پێان راگه‌یه‌ندراوه كه منداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى منداڵه‌كه‌ى لێ دۆزرابووه‌وه چوار كیلۆمه‌تر له گوندى چه‌م ده‌لال دوورهبووه شوێنێكى ته‌نكاو بووه له‌و رووباره”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى ئه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه منداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه تیمێكی به‌رگرى شارستانى چوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌بینن منداڵه‌كه به پۆشۆكاوییهوه لای كهسوكاریهتى.
به‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، منداڵەکە توشبووی ئوتیزمە.
پێشتر جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ بە 964 وتبوو، نازانن چۆن ئه‌م منداڵه به ساغى ماوەتەوە.