هه‌م ده‌ستخۆشی و هه‌میش گلهییشيان هه‌یه
له یه‌كه‌م هه‌ینی دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرپردهكهى سلێمانى جمه‌ى دێت
964+
رێژوان مامه قادر – سلێمانى
بازاڕى ژێر پرده‌كه‌ى سلێمانى له یه‌كه‌مین هه‌ینیدا دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كرایه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانیان كردووه و جمەی دێت.
فرۆشیارێك به 964ـی وت، ده‌ستخۆشیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه هه‌یه، به‌ڵام گله‌ییش ده‌كات كه شاره‌وانى رێگه‌یان نادات وه‌كو پێویست كارى خۆیان له‌و بازاڕه‌دا بكه‌ن.
خاوه‌ن دوكانێكیش ده‌ڵێت، كارێكی جوانیان كردووه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ده‌نگۆ هه‌یه دوكانى مریشكفرۆشه‌كان له‌و شوێنه نه‌مێنن.
ژێرپرده‌كه‌ی سلێمانی، به بازاڕی په‌له‌وه‌ر و باڵنده ناسراوه، له‌سه‌رتاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستكرا به كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش كاره‌كانى ته‌واو كرا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سەن