ئاگرەکە لە کوێ هات؟
ئاگرەکەی گەڕەكی تەعجیلی نوێ كۆنتڕۆڵ كرا
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئاگرێك له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی نوێ له هه‌ولێر هه‌ڵگیرسا و كه‌مێك پێش ئێستا و دوای یه‌ك كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كرا.
بە هۆی سووتاندنی پووش و پەڵاش بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی دەوروبەری كارگەكانی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی نوێ، ئاگرەكە كرابووه‌وه، بەڵام ئاگر دزەی كردووه‌تەوە شوێنی هەڵگرتنی كەرەستەی كارگەیه‌كی نایلۆن و باغە.
دانا سدیق خاوەنی كارگه‌كه‌یه و بۆ 964 وتی، “ئاگرەكە كاتژمێر 5:15 سەری هەڵدا، خۆم كەلوپەلم دەهێنا بۆ گەراجی هەڵگرتنی پاشماوەكان، ئاگرەكە لە دەوروبەری شوێنەكە بوو، بەڵام بەهۆی با و كەشوهەوا ئاگره‌كه پەڕییەوە ناو گەراجەكە و كەلوپەلی ناو گەراجەكەش رێگا خۆشكەر بوو بۆ زیاد بوونی ئاگره‌كه”.
وتیشی، نزیكەی دوو دەفتەر دۆلارمان زەرەر پێكه‌وتووه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كەس زیانی پێنەگەیشت و هیچ كەسیش بریندار نەبوو”.
په‌یامنێری 964 له شوێنی ئاگره‌كه ئاماده‌بوو، ئه‌وه‌ی بینی كه تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە چوار تیم كۆنتڕۆلیان كرد، جگە لەوه، چه‌ند سێ ته‌نكه‌ری ئاویش خۆبەخشانە به‌شداریی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان كرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا