حاسڵات

لەمانگی ئایار 13 کۆڵبەر کوژراون یان برینداربوون

+964

ژووری هەواڵ

رێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە: لە ماوەی مانگی پێنجدا 13 کۆڵبەر لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون، 92% ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە دەڵێن لە مێرسین گەریلاکانیان هێرشیان کردووەتە سەر بارهەڵگرێکی سوپای تورکیا کە حەوت ئۆتۆمبێلی هەڵگرتبوو، بارهەڵگرەکەو هەر حەوت ئۆتۆمبێلەکە سوتێندراون.

ئاگرێکی هۆکار نەزانراو لە کارگەیەکی رستن و چنین حەسەکە کەوتووەتەوەو بڕێکی ئێجگار زۆری لۆکە سوتاون، ئاگرەکە خەرک بووە زۆر تەشەنە بسەنێت تا تیمەکانی بەرگری فریاکەوتن چوون بە هانایەوەو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران دەڵێت: ئیسرائیل لە رێی میسرەوە پەیامێکی بۆ ناردووین وتوویەتی وەڵامی هێرشەکەی کونسوڵخانەی دیمەئق مەدەنەوە لەبەرامبەردا لە غەزە هەندێک دەست شل دەکەم.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڤیدیۆی سوتاندنی حەفارەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: حەفارەی سەر بە سوپای تورکیابوون و ویستویانە لەچیای ئامێدی رێگا بکەنەوە تا رێ لە جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە بگرن، ئەوانیش بە چەکی قورس لێیانداوەو سوتاندویانە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری قامیشلۆ داعشێکیان گرتووە کە کاری بە قاچاخ گواستنەوەی چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان بووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا چەند بەڵگەنامەیەکی گرنگیان پێ گرتووە.