14 رۆژ دەخایەنێت

سەرژمێریی ئەزموونی دەستیپێکرد

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سەرژمێریی ئەزموونی لە کەرکوک دەستیپێکرد و 14 رۆژ دەخایەنێت، کارەکە بۆ ئامادەکاریی سەرژمێریی گشتییە لە هەموو عێراق، کە وا بڕیارە 20.11.2024 لە هەموو عێراق ئەنجام بدرێت.

سەرژمێرییە ئەزموونییەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، شاری کەرکوک هاوشێوەی شارەکانی دیکە ئەو سەرژمێرییەی تێدا ئەنجام دەدرێت و وەک هەنگاوی یەکەم هەر سێ گەڕەکی عەدەن و گورگەچاڵ و بەگلەر دیاری کراوە.

مستەفا ئەکرەم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی سەرژمێریی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دەستمانپێکرد و سێ گەڕەکمان دەستنیشان کردووە، جیا لەوەی ئەزموونییە بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی سەرژمێرییەکەشە، یەکەم رۆژ بۆ کۆڵانەکان دەبێت و پاشان بۆ ژمارەی خێزان و ئەندامان خێزان و تەمەن و رەگەز و ئاستی خوێندن و رێژەی بێکاری و جۆری کار”.

وتیشی، “پرسیاری نەتەوە و مەزهەب لە نێو پرسیارەکاندا نییە، ئەو سەرژمێرییە بۆ ئەوەیە حکومەت داتای ژمارەی هاوڵاتی لەبەردەست بێت لە کاتی پلان و ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ ناوچەیەک رێژەی دانیشتوانەکەی بزانێت”.

ئەمە یەکەم سەرژمێرییە لە دوای ساڵی 1997 لە کەرکوک ئەنجام بدرێت، شەش جار سەرژمێری لە عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشت بە سەرژمێریی ساڵی 1957 دەبەسترێ و بە باشترین پrۆسەی سەرژمێری لە عێراق هەژمار دەکرێ.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

سەرژمێریی دانیشتووان بە شێوەیەكی مۆدێرن ئەنجام دەدرێت

سەرژمێریی دانیشتووان بە شێوەیەكی مۆدێرن ئەنجام دەدرێت