رۆژى جیهانى دووركه‌وتنه‌وه‌یه له جگه‌ره‌كێشان
جگه‌ره كێشه‌كانى عێراق هه‌ر 10 خوله‌ك كه‌سێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارێكی ترسناكى دیارده‌ى جگه‌ره‌كێشانى له‌ناو عێراقییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هه‌ر 10 خوله‌ك جارێك كه‌سێكی جگه‌ره‌كێش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
وه‌سیم كیلان، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵكردنى تووتن له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و قسه‌یه‌ى بۆ ئاژانسێكی فه‌رمى عێراق كردووه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه 20%ـى هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى جگه‌ره‌كێشن.
جگه‌ره‌كێشه‌كان زۆربه‌یان له پیاوانن، جۆره‌ها تووتن ده‌كێشن و به‌هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ى 50% یان دۆخیان خراپه، چونكه ئه‌وه‌ى ده‌یكێشن توتنى راسته‌قینه نیه.
ئاشكراشی كردووه، خه‌رجی رۆژانه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كان له عێراقدا ده‌گاته شه‌ش ملیار دینار.
له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ماده‌كانى ژه‌هر و هۆشبه‌ر له‌ناو جگه‌ره ئاسایی و ئه‌لیكترۆنى و ڤه‌یپه‌كاندا هه‌یه، ده‌شڵێت “جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان 127 ماده‌ى ژه‌هراویان تێدایه له‌ناویاندا ماده‌ى ره‌ساس هه‌یه”.
پێشبینیش ده‌كات كه هه‌ر 10 خوله‌ك، كه‌سێكی جگه‌ره‌كێش له عێراق بمرێت.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه جێبه‌جێكردنى یاسای كۆنتڕۆڵكردنى تووتن كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌ڵێت، پڕۆژه‌یاسایه‌كى نوێ له په‌رله‌مان هه‌یه بۆ خۆپاراستن له زیانه‌كانى تووتن و رێكارى گونجاو و روونى تێدایه بۆ جێبه‌جێكردن.