بە شێوەی ئەزمونی

سبەی لە 18 پارێزگای عێراق سەرژمێری دانیشتوان بەڕێوەدەچێت

964+

توانا نەقی

سبەینێ هەینی لە 18 پاریزگای عێراق سەرژمێری دانیشتوان بە شێوەی ئەزموونی بەڕێوەدەچێت و لە چەندین گەڕەکی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیندراوی وەزارەتی پلاندانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە، پرۆسە ئەزمونیەکی سەرژمێری ماوەی 14 رۆژ دەخایەنێت و 764 کارمەندی وەزارەتی پلاندانان بەشدارن تیایدا.

پرۆسەکە لە 86 ناوچەی جیاواز و لەو 18 پارێزگایە ئەنجامدەدرێت.

محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، توێژەران و ژمێریارەکان لە کاتژمێر 8 – 9ـی بەیانی دەچنە ئەو ناوچانەی کە سەرژمێرییەکە دەکەن و رۆژانە تا 14 رۆژ و تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەردەوام دەبن،

وتیشی، سوپاسی هاوکاری خێزانەکان دەکەن و دەبێت هاوکاری تیمەکانیشیان بن و دڵنیابن سەرجەم داتاکان بە نهێنی و پارێزراوی لای ئەوان دەمێنێتەوە.

سەرژمێریە ئەزمونیەکە لە هەریەک لەو پارێزگایانە و لەو چەند گەڕەکانە بەرێوەدەچێت، لە بەغدا و بەسرە 6 گەڕەك, نەینەوا 5 گەڕەك, زیقار 8 گەڕەك, سلێمانی 8 گەڕەك، هەولێر 3 گەڕەك، دهۆك 8 گەڕەك، كەركوك 4 گەڕەك، لە هەریەك لە نەجەف و بابل 6 گەڕەك، دیالە 3 گەڕەك، میسان 7 گەڕەك، كەربەلا 3 گەڕەك دیوانیە 2 گەڕەك، ئەنبار 7 گەڕەك، موسەننا 4 گەڕەك.

سەرژمێریی دانیشتووان بە شێوەیەكی مۆدێرن ئەنجام دەدرێت

سەرژمێریی دانیشتووان بە شێوەیەكی مۆدێرن ئەنجام دەدرێت