دیمه‌نى دانانى دوو كورسی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى مه‌خمور... وێنه: شاره‌وانى مه‌خمور
له شوێنی جیاواز
شاره‌وانى مه‌خمور بۆ یه‌كه‌مجار كورسی پشوودان بۆ هاوڵاتیان داده‌نێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى مه‌خمور، بۆ یه‌كه‌مجار كورسی له شوێنى جیاوازى سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌ى بۆ پشوودانى هاوڵاتیان داده‌نێت و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، له‌چه‌ند شوێنێك كورسییان داناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له دانانیان له شوێنه گشتییه‌كانى دیكه.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، بەرێوەبەری شارەوانی مخمور به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌تى دانانى كورسی ده‌ستیپێكردووه و له دوێنێوه له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى مه‌خمور و چوارده‌ورى باخچه‌یه‌ك داندراون.
وتیشی “مه‌رج نییه ئه‌و كورسیانه‌ى دایده‌نێین ته‌نیا له ناو باخچه‌و پاركه‌كان بێت به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه بۆ شوێنه گشتییه‌كان بهگشتنى دایانبنێین.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ كه چووه‌ته ده‌وام بینیویه‌تى ئه‌و كورسیانه‌ى دوێنێ له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌ى مه‌خمور دایاننابوون چه‌ند كه‌سێكی به‌ساڵاچوو له‌سه‌ری دانیشتبوون و پشوویان ده‌دات و ده‌ڵێت “ئه‌وه مهبهستهكهى ئێمه‌یه كه خەڵكی پیاده سه‌ردانى بازاڕ ده‌كه‌ن له‌كاتى چوونه‌وه‌یان پێویستیان به پشوودانه”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه، هه‌ر شوێنێكی گشتى پێویست بێت كورسی پشوودانى لێ داده‌نێن.