دەیەوێت لەسەر کورسی یەدەگ بمێنێتەوە
هانسی فلیک ئاهەنگی ناساندنی رەتکردەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
هانسی فلیک، راهێنەرە ئەڵمانییەکە خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە کە ئاهەنگی ناساندنی لە یانەی بارسێلۆنا ئەنجام بدات یاخود نا.
هەفتەی رابردوو بوو، کە یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی دەرکردنی چاڤی راگەیاند بۆ ئەوەی روون بێتەوە کە وەرزی داهاتوو لەسەر کورسی یەدەگی ئەم تیپە نابێت. هانسی فلیک ماوەیەکە ئارەزووی ئەوە دەکات لەسەر کورسی یەدەگی بارسا بێت، ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە تواناکانی خۆی لەم تیپەدا بسەلمێنێت و هیوادارە بتوانێت لەو قەیرانە یانەکە رزگار بکات کە لە چەند ساڵی رابردوودا تووشی بووە .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئەم راهێنەرە جارێ بڕیاری نەداوە کە ئاهەنگ بگێڕێت بۆ بوون بە راهێنەری بارسا و هەروەها دەشڵێت “کۆنگرەی رۆژنامەوانیش ئەنجام نادەم، چونکە من دەمەوێت خۆم بسەلمینم بۆ یانەکە و یانەکە لەم دۆخە رزگار بکەم”.
دەوترێت رۆژی سێشەممە هەواڵی ئامادەبوونی فلیک لە بارسا بە فەرمی رادەگەیەنرێت و تەنها بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک یان پۆستێک لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی یانەکە بوونی خۆی رادەگەیەنێت، دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات لەگەڵ میدیاکان، بەڵام لە کاتێکی تردا.