زیان به ئاوى ژێرزەوى و کشتوکاڵیش ده‌گه‌یه‌نن
بۆنه ناخۆشه‌كه‌ى پاڵاوتگه نایاساییه‌كانى قوشته‌په ده‌گاته هه‌ولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، بۆنى ناخۆشى پاشماوه‌ى پاڵاوتگه نایاساییه‌كانى سنوورى قوشته‌په، ده‌گاته هه‌ولێر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆكه سه‌ردانیان كردوون و دوا ئاگاداركردنه‌وه‌یان پێداون.
ژماره‌ى ئه‌و پاڵاوتگانه 20 دانه‌ن و كه‌وتوونه‌ته سنوورى قه‌زاى قوشته‌په.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، جگه له ناو سه‌نته‌رى قوشته‌په، چه‌ند داواكاری و ساكاڵایەکیشان له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بۆ هاتووه كه ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ى پاڵاوتگه‌كان بێزارى كردوون.
وتیشی “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بە هاوکارى قایمقامیەت و پۆلیسى قوشتەپە، سەردانى گوندى سێنارەمان کرد بۆ بەدواداچوونى ئەو بۆنە ناخۆشە”.
بۆنە ناخۆشەکەی هەولێر چارە دەکرێت و تیمێكی فریوده‌رى گه‌ڕۆك له كه‌لار
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چونكه ئه‌و پاڵاوتگانه به نایاسایی كارده‌كه‌ن، كاریگه‌رى خراپ دروست دەکەن و بە شێوەیەکى نازانستى کار دەکەن و هیچ تایبەتمەندیەکى ژینگەییان تێدانیە.
چه‌ندین چاڵى گه‌وره‌یان دروستكردووه و پاشماوه نه‌وتییه‌كانى ده‌ڕژێننه ناوى و لەگەڵ رێرەوەى گشتیى ئاوى باران تێکەڵ بووە، ده‌شڵێت “سەربارى پیسکردنى هەواى ناوچەکە، هۆکارێکیشە بۆ پیسبوونى ئاوى ژێرزەوى و خاکى کشتوکاڵى ئەو ناوچانەى، کە دەکەونە سەر رێرەوى ئاوەڕێیەکە”.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئاگاداری ته‌واوى ئه‌و 20 پاڵاوتگانه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و پابه‌ندی رێنماییه ینگه‌ییه‌كانیش بن، ده‌نا داده‌خرێن.