هی هەفتەیەکە

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دینارەوەیە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە نزیکەی 20 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە 15 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 18.5.2024 تا 24.5.2024، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 19 ملیار و 683 ملیۆن و 838 هەزار و 320 دینار بووە.

زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، 94%ـی کۆی داهاتی کۆکراوە بە شێوەی نەختینە بووە و ئەوەی دیکەی بە شێوەی چەک و مەقاسە بووە و لە رێگای شەش گەنجینەوە کۆکراوەتەوە.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتی  بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

داهاتی نەوتی عێراق 15% زیادی کردووە

داهاتی نەوتی عێراق 15% زیادی کردووە