• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

تێکڕا 300 دۆنم دەچێنن

لە دەشتی باتاس بە ئاوی کانی دەست بە چاندنی برنج کرا

964+

ئاکام غەفور – هەریر

برنجی دەشتی باتاس یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆرەکانی برنج لە عێراق، ناوبانگێکی زۆری هەیە، هۆکاری ئەو ناسناوەش بەوتەی جوتیاران ئەوەیە، کە خاکەکەی ئاو گرە و ئاوەکەشی ئاوی کانیە و سارد و سازگارە، ئەمەش وایکردووە برنجەکە تامێکی تایبەتی هەبێت.

جوتیاران لەگەل ئاو، گۆلە برنج دەکەن و بە ماندوبوونێکی زۆر برنجەکە دادەچێنن، چاوەڕێی پایز دەکەن بۆ چنینەوەی بەرهەمەکە.

ساڵانە بە تێکڕا لە دەشتی باتاس نزیکەی 300 دۆنم زەوی بە برنج دادەچێندرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، نەریمان باتاسی، جوتیار لە دەشتی باتاس بۆ 964 قسەی کرد وتی، “چەند رۆژێکە دەستمان بە چاندنی برنج کردووە، کارەکە قورسە بەڵام بژێوی ژیانمان لە سەر ئەو کارەیە، ساڵانە زەوی تایبەت بۆ  برینج تەرخان دەکەین نایکەین بە هیچ شتێکی دیکە”.

بە قسەی نەریمان، “لە دوای کێلانی زەوییەکە بە چەند کەسێک گۆلە برنج دروست دەکەن، کەسێکیش تۆی برنج دادەچێنێت، دواتر پێویستی بە بژارکردن و شێلانی زەوییەکەیە بۆ ئەوەی بەرهەمێکی جوانتر و جیاوازتری هەبێت”.

ساڵانە بە تێکڕا لە دەشتی باتاس نزیکەی 300 دۆنم زەوی بە برنج دادەچێندرێت،  964 دەزانێت، ساڵی رابردوو جوتیارانی باتاس رەنج بەخەسار بوون، ئەوەش بەهۆی گەرمای هاوین و کەمی ئاو، بەرهەمیان وەک پێویست نەبوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سێ گوندی دێرەلووک 150 دۆنم زەوی بێ برنج دەبن

لە سێ گوندی دێرەلووک 150 دۆنم زەوی بێ برنج دەبن

دروێنەی برنج لە دەشتی هەریر و باتاس دەستیپێکردووە

دروێنەی برنج لە دەشتی هەریر و باتاس دەستیپێکردووە

ئەرسەلان هەورامی کەبابخانەی کردەوە

“تەمبەڵ فێری کەباب دروستکردن نابێ”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەرسەلان هەورامی هونەرمەند سوێی کردووە بە دڵی دیلانی پەیامنێردا و دەشڵێت، تەمبەڵ فێری کەباب دروستکردن نابێ و ئەوەی تامی کەبابەکەشم بکا تا ماوە تامەکەی لەبیرناچێتەوە.

باو باوی کردنەوەی خواردنگە و چێشتخانەیە لەلایەن هونەرمەندانەوە، ئیتر هەریەکەیان بە جۆرێک و بەپێی سەلیقەی خۆیان، ئەرسەلان هەورامیش کەبابخانەی لە سلێمانی کردووەتەوە و دەڵێت، زوو فێری سەنعەت دەبم، کەبابەکەم تامی ساڵی هەشتاکانە، ئەگەر نوکی شیشەکە سوربوو ناویشی برژاوە، ماڵی گیرفانی هەژارانە و ئەمەوێ لە کەبابێک 250 خێر بکەم”.

جگە لە کەباب و خواردن و تامەکەی، ئەرسەلان باسی لەوەکرد، هونەر بۆ پارە ناکات و ناچێتە ئەو جێگایانەش مەجلیسی ئەو نەبێت، تەنیا حەز دەکات دڵی بەرامبەرەکەی خؤش بکات.

ئەرسەلان هەورامی بە دەم گۆرانی وتنەوە کەبابێکی بەتامی بۆ دیلان حازر کرد، بەڵام پەیامنێرەکەی ئێمە دەمی ئاوی کرد و هەر زوو دەستی بە خواردنی کرد و وازی لە ڤیدیۆ کردن هێنا تا سارد نەبێتەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

عیرفانى وەستا محەمەد چێشتخانەکەى دەکاتەوە

عیرفانى وەستا محەمەد چێشتخانەکەى دەکاتەوە