بە مام ئاغا ناسراوە
دوا نەوەی حەیران بێژانی هاوچەرخی موکریان لە گوندێکی بۆکانە
964+
سولەیمان رەحیمی – بۆکان
سولەیمان رەحیمی بەرەو گوندی سەیداوای نۆبار دەچێت لە موکریان، بۆ سەردانی هونەرمەند و جوتیار رەحیم مام محەممەدی کە ناسراوە بە مام ئاغا.
ئەو بەیت بێژ و حەیران بێژە.
مام ئاغا، دوا نەوەی هاوچەرخی موکریانە بۆ سەرگوزەشتەی موکریان و حەیران بێژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو جگە لە حەیران، بهیتی سهیدهوان و ورده قامی (گهدار) دەڵێت.
ئێستا تەمەنی، 75 ساڵە، بەڵام لە زۆربەی كۆبوونەوەكانی ھونەری لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەشدارە و هەواداری تایبەتی خۆی ههن کە گوێی لێدەگرن.
خولیای دەنگی هونەرمەندی دیار، محەمەد عارف جەزیری بوو و هۆکارێک بووە، ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەنگی خۆی بۆ خەڵکی خۆجێی ناوچەکەی دەربخات، تایبەت ئەو کاتانەی بە کاری کشتوکاڵیشەوە سەرقاڵ بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا