سیناتۆرێکی ئۆسترالیا کەفالەتی زولەیخا دەکات

هێرۆ مەولودی

سیناتۆرێکی ئوستراڵی پشتیوانی لە زولەیخای ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی دەکات و کەفەلەتی دەکات، دەڵێ: قارەمانیەتی ژنانی ئێران راناگیردرێت.

کەتایون رەیحانی، ئەکتەری ناوداری ئێرانی کە رۆڵی زولەیخای بینی بوو لە درامای یوسفی پەیامبەر، بەهۆی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر کراوە.

سارا هانسۆن یانگ، سیناتۆری ئۆستراڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پشتگیری لە کەتایون رەیاحی دەکات و، لە نامەیەکیشدا بۆ باڵوێزی ئێران لە وڵاتەکەیدا دەڵێ: قارەمانیەتی ژنانی ئێران راناگیڕێت و ئێمە دەبێ پشتگیرییان بکەین، بۆ پالپشتی ژنانی ئێران پشتگیریم خۆم لە خانمە ئەکتەر کەتایون رەیاحی رادەگەیەنم.

کەتایون رەیاحی، ئەکتەری ناوداری ئێرانی لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران دوای مەرگی ژینا ئەمینی بە هۆی پشتگیری لە خۆپیشاندان و لابردنی حیجابەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر کرا، دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.

 سارا هانسۆن، لەو بروایەدایە ئەم خانمە ئەکتەرە دەنگی ژنانی ئێرانە خوازیاری کۆتایی هاتنی توندوتیژی و زیندانیکردنی ژنانە لە ئێران.