دڵشاد کوێستانی
“من لە سادەترین شتی ژیان لەزەت وەردەگرم”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند دڵشاد کوێستانی لە بوارەکانی نواندن و نیگارکێشان لێهاتووە و لەم کۆتاییانەش هاتە ناو گۆرانی وتنەوە، پێشی وایە مرۆڤ دەبێت لە هەر کارێک سەرکەوتوو بوو یان لەزەتی پێبەخشی ئەنجامی بدات.
بەشێک لە هۆکارەکانی نواندن و حەزی بۆ سینەما و دراما ستایل و شێوازی دەرکەوتنیەتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دڵشاد کوێستانی وتی، ” پێم وانیە سەرکەوتوو بووبێتم لە نواندن، هەرچەندە دەرهێنەرەکان لێرە نایەن بۆ لات و سینەما قۆرغکراوە، بەڵام زۆر کات پێم دەڵێن بەم سەرو سیمایاتەوە دەبێت لە سینەما ئیش بکەیت، جای کەی نازانم”
دڵشاد کوێستانی لە کێشانی تابلۆکانی گرنگی بە خۆر و تیشک دەدات، لەنێوان تاریکی و رووناکی و ئەهریمەن و ئاهورامەزدا وەستاوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح