خۆی ئاشکرا نەکردووە
به‌رپرسێكی ئێرانی: ژیانی سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه له مه‌ترسیدایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رپرسێكی ئێرانی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ژیانی سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه له مه‌ترسیدایه.
به‌رپرسه‌كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه، ژیانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان له مه‌ترسیدایه.
بەرپرسەکە هەروەها وتوویەتی: هێشتا بێ هیوا نەبووین، بەڵام شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە زۆر ناڕەحەتە.
هه‌واڵێكی دیكه‌ش له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه، كه ئیمام نوێژی جومعه‌ی ته‌برێز، كه له هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی بووه، پێش كه‌وتنی هێلیكۆپته‌ره‌كه خۆی هه‌ڵداوه و له ژیاندا ماوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاستی نه‌كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مانگی سووری ئێران، ده‌ڵێت، 11 تیمی 70 كه‌س بۆ گه‌ڕان به دوای هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
پێشتریش وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، 16 تیم به دوای سه‌رۆك و تیمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا، وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت، “دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت” بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رۆكی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی بووه له‌سه‌ر رووباری ئاراس و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی به ناچاری و به زه‌حمه‌ت نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراته‌وه له كوێن.