"ریکلامی نابەجێیان کردووە"

چەند شوێنێکی گیادەرمان لە هەولێر داخران

964+

توانا نەقی

لەبەر پابەند نەبوونیان بە مەرجەکانی تەندروستی چەند شوێنێکی گیادەرمان بەشێوەی ئۆنڵاین لە ھەولێر داخران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمەکانی چاودێری تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی ھەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەڵسان بە داخستنی چەندشوێنێکی گیا دەرمان.

دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە 964ـی وت، دوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەداخستنی ئەو شوێنانەی کە گیادەرمان و کەلوپەلی جوانکاری بەشێوەی ئۆنڵاین دەفرۆشن نوسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە هەستن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکە.

وتیشی، بە هۆی زیادەڕۆیی لە ریکلام کردن و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ریکلامی بێ بنەما لەسەر هەستە جنسییەکان و نەخۆشی دیکە ئەو شوێنانە داخراون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە داخستنی شوێنەکان لەلایەن لیژنەی یاساییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و جۆری سزای دیکەیان وەک پێبژاردن و هەرسزایەکی دیکە بۆ دەستنیشان دەکەن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای داخستنی چه‌ند په‌یجێكی...

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای داخستنی چه‌ند په‌یجێكی ریكلام ده‌كات