هەواڵەکان
له راپه‌ڕین هۆشدارى ده‌درێته هاوڵاتیان و ئاگره‌كه‌ى هه‌ولێر 50 ده‌فته‌ر زیانى هه‌بووه
+964
ژووری هەواڵ
ماوه‌ى سێ رۆژه باس باسی مردرابوونه‌وه‌ى هه‌زاران باڵنده‌ى نه‌وره‌سه له سنووره ئاوییه‌كانى ده‌ریاچه‌ى دوكان، هۆكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن ڤایرۆسێكه لێی داون، به‌ڵام جارێ ئه‌نجامى پشكنینه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه، بۆیه ته‌ندروستی راپه‌ڕین له‌ئه‌مڕۆوه هۆشدارییان داوه‌ته هاوڵاتییان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و شوێنانه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه كه ئه‌و باڵندهیهى لێ مردراربوونهتهوه.
ئه‌مڕۆ له‌ناو سه‌نته‌ره‌ى پارێزگاى هه‌ولێر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه روویدا، شوێنه‌كه تایبه‌ت بوو به یاری منداڵان 16 تیمی بەرگری شارستانی خه‌ریك بوون تا به‌ته‌واوى ئاگره‌كه‌یان کۆنترۆڵکردووه.
ته‌رزه و بارانى چه‌ند رۆژى رابردوو له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌رهه‌مى ترێى نه‌هێشت و به‌قسه‌ى جوتیاره‌كانیش ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى ترێ له سنوورى ئه‌م پارێزگایه زۆر كه‌م ده‌بێت.