هەواڵ و رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە

لەمەوبەدوا لە چێشتخانەکانی دهۆک دەزانیت ئەو گۆشتەی دەیخۆیت خۆماڵییە یان هاوردە

964+

ژووری هەواڵ

بارانی ئەو چەند رۆژەی رابردوو، بەنداوی دێوانەی بێخێر کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2010-ەوە بڕیاری جێبەجێكردنی دراوە و کارکردن لە پڕۆژەكەدا پێنج جار بە هۆكاری جیاواز وەستاوە.

لەمەوبەدوا هەر چێشتخانەیەکی دهۆک ئەو گۆشتەی لە خواردنەکانی بەکاریدەهێنێت دیاری نەکات چ جۆرێکی گۆشتە سزا دەدرێت، ئەو بڕیارە لە سبەی یەکشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

لە دوێنێ هەینیەوە باران و تەرزە بەرۆکی گەنمی گوندەکانی قەراجی بەرنەداوە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵى مەخموریش لیژنەیەکى بۆ زەرەر و زیانەکانى بەرهەمى جوتیاران پێکهێناوە.