دڵزار سەردار

“تەنیا دەنگم بە ئەردەڵان بەکر دەچێت”

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دڵزار سەردار بە هاوشێوەی دەنگی ئەردەڵان بەکری کۆچکردوو دەناسرێت و دەشڵێت، نابێت من لە چوارچێوەیە بمێنمەوە و هونەر فراوانە.

دڵزار سەردار تایبەت بە 964 وتی، “من بە رەزامەندی بنەماڵەی ئەردەڵان بەکر گۆرانییەکانی دەڵێمەوە و هیوام وایە ناشرینم نەکردبێت، بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێ ئەزموون و هەستمان جیاوازە و تەنیا دەنگەکەیە”

ماوەیەکی کەم دەبێت دڵزار سەردار لەناو سۆشیال میدیا و شەوە ئاهەنگەکان بە وتنەوەی گۆرانی ئەردەڵان بەکر دەرکەوتووە، بەشێک لە هەوادارانیشی دەڵێن، باشترە ستایلی تایبەت بە خۆی هەبێت.

دارشتنەوە: پەری ساڵح

گۆرانیە نوێیەکەی ئەحمەد شەماڵی کۆچکردوو ترێندە

گۆرانیە نوێیەکەی ئەحمەد شەماڵی کۆچکردوو ترێندە