جلوبەرگی کوردی لەبەر بووە
سەرۆکی یانەی دهۆک لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
سەرۆکی یانەی دهۆك له شاری ئاماد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیر كرا و دوای كاتژمێرێك ئازاد كرا.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك عەبدوڵا جه‌لال لە دوێنییهوە بە مەبەستی ئامادەبوون لە یارییەکی یانه‌ی ئامەد سپۆر سه‌ردانی توركیای كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه له شاری ئامه‌د (دیاربه‌كر) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شڤان محه‌مه‌د، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر داوه‌تی یانه‌ی ئاماد سپۆر سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه، بەڵام لەلایەن هێزی ئەمنیی تورکیاوە لە دەرەوەی یاریگه بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا و هۆیەکەشی پۆشینی جلوبەرگی کوردی بوو.
وتیشی، دوای ئەوەی کە سەرۆکی شارەوانیی ئامەد بە کێشەکەی زانی خۆی رۆیشت و کێشەکەی چاره‌سه‌ر كرد و سەرۆکی یانەی دهۆک ئازاد کرا و توانی بچێته ناو یاریگه.
ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئامه‌د سپۆر له خولی پله دووی توركیا یارییه‌كی گرنگی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیدر سپۆر له یاریگه‌ی ئامه‌د رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، كه زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له یاریگه بوون، به هه‌زارانی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه له رێگه‌ی شاشه‌وه سه‌یری یارییه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئامه‌د سپۆر به 0-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا