لە هەڵەبجە
دەرگا بە دەرگا گەڕان و نەمام بە ماڵەکان درا
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ رۆژی ژینگەی کوردستان 16ی نیسانی هەمووساڵێک، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە و رێکخراوی “ئارامی بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە”، “ژینگەدۆستی پارێزگای هەڵەبجە” و”رێکخراوی ژینگەی تەندروست” هەڵمەتێکی نەمام بەخشینیان ئەنجامدا.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە و فەرمانبەرانی فەرمانگەکە و نوێنەری رێکخراوەکان، لە چەند گەڕەکێکی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بەخشینی نەمامی دەرگا بە دەرگای ماڵان گەڕان و نەمامیان پێشکەشکرد.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتەکە بۆ گرنگیدانە بە رۆژی جیهانیی ژینگە و بەهانەیەکیشە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی تا هاوڵاتیان لە زیانگەیاندن بە ژینگە دووربکەونەوە.
دیاری نەکراوە نەمامەکان چەندن، ئەوان دەڵێن تا یەک هەفتە هەر چەندێک بەمام دابینکرا دەخرێتە هەفتە چالاکی هەڵمەتەکەوە و ئەوەشی وت، “بەشێکی هەڵمەتەکە دابەشکردنی نەمامی بێبەرامبەربووە بەسەر ماڵاندا تا بیانڕووێنن و خزمەتیان بکەن و ژینگەیەکی سەوزتر و تەندروستتر فەراهەم بکەن”.
964 بەگوێرەی ئامانجەکانی ژینگەی هەڵەبجە دەزانێت، دابەشکردنی نەمامەکان قوتابخانە و سەرجەم رێکخراوەکان دەگرێتەوە و نەمامیان دەدرێتێ تا بیانڕووێنن لە هەرشوێنێک کە مەبەستیانە.
“پێشتریش هەڵمەتی جۆراوجۆری هۆشیاریی ژینگەیی و نەمام چاندن و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بەڕێوەچوون و بەردەوامیش دەبین بۆ زیاتر سەوزکردنی سنووری پارێزگای هەڵەبجە”، ئەوەش قسەی سەرهەنگ عەبدولڕەحمانە.
دیمەنی گەڕانی دەرگا بە دەرگای تیمەکان: