هەواڵ و رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە

ئەم هەفتەیە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە‌غدا دەنێردرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ هەواڵی خۆش بۆ وانەبێژان هەیە…. زانیاری هەیە لەم هەفتەیە لیستى ناوى ته‌واوى مامۆستایانى وانه‌بێژ بنێردرێت بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان وه‌ك گرێبه‌ست.

ماوەی دوو رۆژە رێگای بالیسان بۆ رانیە لە گوندی مێرگەسەری سەر بە ناحیەی بێتواتە داخراوە، هەرچی بارهەڵگر هه‌یه‌ رێگایان پێنادرێت به‌و سنووره‌دا تێپەڕبن، ئه‌وانه‌ى رێگاكه‌شیان گرتووه‌ ده‌ڵێن، تاوه‌كو بودجه‌ بۆ ته‌واوكردنى دابین نه‌كرێت رێگاكه‌ ناكه‌ینه‌وه‌.

لیژنەی تەندروستی قایمقامیەتی زاخۆ ئەمڕۆ سەردانی بەشێک لە سەنتەرەکانی جوانکاریان کردووە لە قەزاکە و لە ئەنجامی پشکنینەکانیان سەنتەرێکی چاندنەوەی قژیان دۆزیوەتەوە کە بەبێ مۆڵەتی یاسایی نەشتەرگەری ئەنجامداوە.