بۆ شاجوانی ژینگەی جیهانی
لە نێوان 65 بەشداربوودا سارا نەدیم کاندیدە
+964
پەری ساڵح
سارا نەدیم، شاجوانی پێشووی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراق لە نێوان 65 بەشداربوو کاندیدە بۆ پێشبڕکێی شاجوانی ژینگە و گەشتیاریی جیهان.
کێبڕکێی شاجوانی ژینگە و گەشتیاری 28ی ئەم مانگە لە میسر بەڕێوەدەچێت، تایبەت بە 964 سارا نەدیم وتی، “من خۆم بەشداریم کردووە و تاکە نوێنەری عێراقم، 65 نوێنەری دیکە بەشدارن”
سارا نەدیم 27 ساڵە و باوکی کوردە و دایکی عەرەبە، لە ساڵی 2017 نازناوی شاجوانی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراقی بەدەستهێناوە، بەشداری لە چەندین چالاکی و کاری خێرخوازی کردووە.