هۆکار چییە؟

سەرەڕای زیادبوونی بارگرژییەکان نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورەی تۆمار نەکرد

964+

فەهمی نەبی

وەک چاوەڕوان دەکرا هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی نەوت بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەم بەیانییە گۆڕانکارییەکی کەم لەنرخی نەوت روویداوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنی لەکاتی داخستنی بۆرسەی جیهانی، هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت 89 دۆلار و 74 سەنت بووە، بەراورد بە دوێنێ %0.46 بەرزبکاتەوە.

نرخی زێڕ دوای ئەو بەرزبوونەوە بێ وێنەیەی تۆماری کرد لە هەفتەی رابردوو، ئەمڕۆ لەسەر ئاستی جیهان دابەزیووە و هەر ئۆنسەیەکی بە دوو هەزار و 344 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەسەر ئاستی ناوخۆش دوێنێ هەر مسقالێک زێڕی عەیار 21 بە 490 هەزار دینار بووە.