"ئەمڕۆ و سبەی چاکدەبێ"

چارەسەر بۆ گەڕاندنەوەی کارەبای قەراج و گوندەکانی دۆزرایەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەهۆی کەوتنی چوار تاوەر، کارەبای ناحیەی قەزاج لە قەزای مەخمور و نزیکەی 70 گوندی سنوورەکە بچڕاوە، ئاشکرا نەبووە بۆچی تاوەرەکان کەوتوون، قایمقامیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی کارەبایان بۆ دەگەڕێننەوە.

تەواوی گوندەكانی سەر بە قەزای مەخمور و هەرسێ‌ ناحیەی قەراج، دیبەگە و گوێڕ، کە 203 گوندن، تەنیا شارەدێی قەراج لە 76 گوند پێكهاتووە و لە رێگەی تاوەرەوە کارەبایان بۆ راکێشراوە، کە بەشی هەر زۆری لە ناو رووبەری کشتوکاڵی و باخی جوتیارانە و بەهۆیەوە چەند رۆژێکە بێ کارەبان.

رزگار محەمەد، قایمقامی مەخمور بە 964ی وت، چوار تاوەری 33 کەی ڤی کەوتوون، کە بە نزیکەی تاوەرەکان لە نێوان دوو کیلۆمەتر دەبن، کەوتوونەتە ناو زەوی کشتوکاڵی و باخەوە، بۆ ئەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیاران زیانی پێ نەگات، بۆیە کارکردن بە خێرایی تێیدا ئەستەم بووە.

بە قسەی قایمقام، ئاشکرا نەبووە تاوەرەکان بۆچی کەوتوون، (هێرش بووە یان کۆنی تاوەرەکان)، ئەو وتی، بۆ چاککردنەوەی ئەو تاوەرانە، هۆکارێکی تری دواکەوتنی کارکردن تێیدا، بەهۆی بەردەستنەبوونی کەلوپەلەکانی بوون تا دابینکران، بۆیە ئەمڕۆ و سبەی بە شێوازێکی دیکە هەڵدەستن بە دانانی ستونی نوێ و چاککردنەوەی هێڵەکە.

لە مەخمور و دەوروبەری یەکەمجار نییە کارەبا گرفتی بۆ دروست دەبێ، چەند جارێک لەلایەن چەکدار نەناسراو و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش بۆ سەر تاوەرەکانی کارەبا ئەنجامدراون، لە کاردانەوەی ئەوەشدا سوپا ماوەیەک پۆلیسی ئیشکگری بۆ تاوەرەکان دانا، بە مەبەستی پاراستنیان.

خاوەن دەڕاسەکانى مەخمور ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنى...

خاوەن دەڕاسەکانى مەخمور ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنى گاز

دروستکردنی باڵەخانەی کۆلیژێک ناڕەزایی ناڕەزایی لای خە...

دروستکردنی باڵەخانەی کۆلیژێک ناڕەزایی ناڕەزایی لای خەڵکی مەخمور دروستکردوووە