پشوو تەواو بوو

لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە


ئەحمەد مستەفا

تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، سبەی شەممە 13.4.2024 لە سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی شارەکە دەوام دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی وتووە، دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی رەمەزان، سبەینێ شەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم نەخۆشخانە، مەڵبەند، بنکە و سەنتەرەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیان دەستپێدەکاتەوە.

جیاواز لە پشووی جەژن، ژمارەیەک ناوەند و بنکە تەندروستییەکان بەهۆی دواکەوتنی موچە بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەگوێرەی سۆراغی 964، پاش دابەشکردنی دوو موچە لە پێش جەژن، دەوامی ئەو بنکە و ناوەندانەش دەستپێدەکاتەوە کە زۆرینەیان لە قەزا و ناحیەکانن.

پێشتر، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی 10.4.2024 بۆ 12.4.2024، وەک رۆژانی پشووی جەژن دیاری کرد، تەندروستی سلێمانیش ئاگاداری کارمەند و پزیشکانی دەکاتەوە لە سبەینێوە دەوامی پاش جەژن دەستپێدەکات.