چالێنجەكه فراوان دهبێت
بلیتێکی یاری یانەی دهۆک بە 10 ملیۆن دینار فرۆشرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
وەرزشوانێکی دێرینی دهۆک بلیتێکی یانەکەی بە 10 ملیۆن دینار کڕی.
لە دوای سزادانی یانەی دهۆک لە لایەن فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق بە 50 ملیۆن دینار، هاندەرانی یانەکە بریاریاندا هاوکاری یانەکە بکەن، کرینی ئەو بلیتەش بەو نرخە زۆرە، بۆ هاوکاری یانەکەیە و یەکەمجاریشە بلیتێک یاری دهۆک بەو نرخە دەفرۆشرێت.
نوری شیکەی، کە وەرزشوانێکی دێرینی دهۆکە، خاوەنی بلیتە 10 ملیۆنیەکەیە، بە 964ـی وت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بریاریدا بەشداری ئەو چالێنجە بکات کە بۆ هاوکاری یانەکە رێكخراوه، بۆیە دهڵێت “بلیتێکی یانەکەم کڕی بە 10 ملیۆن دینار، هەموو کاتێک هاوکاری یانەکەمان دەکەین و بەردەوامیش دەبین لەو هاوکارییە”.
لایخۆشییهوه، مللەت جەمال، ئەندامی کارگێڕی یانەی دهۆک لهرێگهى 964هوه، داوا لە هانداران و کەسایتیە بەناوبانگەکانی دهۆک دەکات بەشدار بن لە چالێنجەکەی هاندەرانی دهۆک بە کڕینی بلیتی یاری.
وتیشی “تاوهکو ئێستا %75 بلیتی یانەکەمان فرۆشراوە، چالێنجەکە بەردەوامە هاندەران هاوکاری یانەکەیان دهکەن”.
یانەی دهۆک دوشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 5:30 ئێوارە لە یاریگای خۆی مبوانداری یانەی کەرخ دەکات لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن