شەویش نەخەوتوون

زیانلێکەوتووانى بارانەکەى شەوى رابردوو جەژنیان نەکرد

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

ئەو خێزانانەى بەهۆى بارانەکەى شەوى رابردوو ئاو چووە ناو ماڵەکانیان، جەژنیان نەکرد و سەرقاڵى خاوێنکردنەوە و دەردانى ئەو پاشماوانەن کە چووەتە ناو ماڵەکانیان.

شەوى رابردوو، بارانێکى بەخوڕ هەولێرى گرتەوە و چەند ماڵێکى گەڕەکى تەیراوا ئاویان تێچوو، بە وتەى ئەو کەسانەى ئاو چووەتە ناو ماڵیان، شەو نەخەوتوون و سەرقاڵى دەردانى ئاو بوون.

چەند هاوڵاتییەکى گەڕەکەکە بۆ 964 قسەیان کردووە و دەڵێن، “فریا نەکەوتوین نانى جەژن ئامادە بکەین، بۆ ئێمە جەژن نیە”.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

"ئەوەی خودا پێیدابووین لێبردینەوە"