چی لەسەر نوسرابوو؟
باڵۆنەکەی بارسا فڕی و پایەمێکی بۆ پاریس پێبوو
964+
سۆما حەکیم زادە
یانەی بارسا لە سەروبەندی یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بالۆنێکی خستووەتە ئاسمان و پەیامێک بۆ پاریس نارد.
دوێنێ یانە کەتەلۆنییەکە بەکارێکی سەرنجڕاکێش هاندەرانی سەرسام کرد، لەشۆشیال میدیای یانەکە گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بالۆنێکە و بەرەو ئاسمان هەڵدراوە و لە پشتیەوە بورجی ئیڤڵ دەردەکەوێت و لەسەری نوسراوە “هەمیشە بارسا”.
ئەمە یەکەمجار نییە کە بارسا پەیامێکی سەرنجڕاکێش دەنێرێت، خوان لاپۆرتا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی یانەی بارسا، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لافیتەیەکی بە دەوری بێرنابیۆدا هەڵواسیوە و لەسەری نووسرابوو: “بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی ئێوەم”.