نوێترین ئامارى عێراق

له‌هه‌ر كاتژمێرێك 20 ژن و مێرد له ‌یه‌كترى جیاده‌بنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە عێراقدا كارەساتێكی گەورەی كۆمەڵایەتی لە ئارادایە و ژمارەیەكی زۆری هاوسەران لەو وڵاتەدا لە یەكتری جیا دەبنەوە، بە جۆرێك لە هەر كاتژمێرێكدا 20 ژن و مێرد له‌ یه‌كتری جیادەبنەوە.

ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ئاشكراى ده‌كات كە بەرزبوونەوەیەكی له‌راده‌به‌ده‌ر لە رێژەی تەڵاقدان لە عێراق بەدی دەكرێت، بۆیه‌ پێویستە هەریەك لە پەرلەمان و حكومەت رێوشوێنی بەپەلە و چارەسەری بدۆزنەوە.

ماڵپه‌رى (العربی الجدید) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ناوەندەكە پێیوایە هەژاری و بێكاری لە پاڵ توندوتیژیی خێزانی و نه‌بوونى رۆشنبیری خێزانى و لێكتێنه‌گه‌یشتن و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى لایه‌نى سێیه‌م بۆ كێشه‌ى نێوان ژن و مێرده‌كان هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی گەورەی ڕێژەی تەڵاقدانن لە شارەكانی عێراقدا.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، رێژەی تەڵاقدان لە عێراق گەیشتووەتە 22.7٪ی كۆی هاوسەرگیرییەكان، تەنیا لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی ئه‌مساڵدا زیاتر لە حەفت هەزار تەڵاقدان تۆمار كراوە.

له‌ حه‌وت هه‌زار جیابوونه‌وه‌یه،‌ هه‌زار و 843 حاڵه‌ت جیابوونه‌وه‌كه‌یان له‌ رێگه‌ى بڕیارى دادوه‌رانه‌وه‌ دراوه‌ و پێنج هه‌زار و 610 جیابوونه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگاكان ئه‌نجام دراون.

فالح قوڕه‌یشی لێكۆڵه‌ر و چالاكی مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێت، رێژه‌ى جیابونه‌وه‌ له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار، ته‌نانه‌ت له‌ یه‌ك كاتژمێردا نزیكه‌ى 10 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق روویانداوه‌.

لە هەرێم رۆژانە چەند هاوسەر جیادەبنەوە؟

لە هەرێم رۆژانە چەند هاوسەر جیادەبنەوە؟