سێشەممە یارییە
ڤینیسیۆس پەیامی بۆ هاندەرانی ریال هەیە
964+
سۆما حه‌كیم زاده
شەوی سێشەممەی داهاوو، یاریی چوونی نێوان ریال مەدرید و مانچێسته‌ر سیتی لە قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڤینیسۆس جۆنیۆر داواكارییه‌كی له هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌یه.
هاندەرانی ریال دەزانن بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش لە یاریی یه‌كه‌مدا بەرامبەر سیتی زۆر گرنگە، چونکە ریال مەدرید هەرگیز نەیتوانیوە لە یاریگای سیتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ریال دەبێت بە ئەنجامێکی باش یاریی گەڕانەوە بباتەوە بۆ ئەوەی بە رۆحێکی ئەرێنیەوە بچێتە یاریگه‌ی ئیتیحاد.
شەوی رابردوو ڤینیسیۆس لەم بارەیەوە لە تۆڕی ئێکس بۆ هاندەرانی ریال مه‌درید نووسیویەتی: جلی سپی لەبەر بکەن و پشتگیری تیپەکەتان بکەن.