پاش نزیکەی سێ مانگ

بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب 15%ی کارەکانی تەواوکراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی دروستکردنی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، پاش نزیکەی سێ مانگ کارکردن، لە 15%ی کارەکانی تەواو کراوە.

پڕۆژەکە بڕی پێنج ملیار و 728 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

ئەندازیاری سەرپەرشتیار، سەلاح نوری بە 964ی وت، پڕۆژەکە بەشێک لە رێککاری و بەربەستەکانی بەردەمی لابراون، جگە لە دابینکاری دوو ئاڕاستەی  شەقامەکە و پێچکردنەوەی ئەو ئاڕاستەیانەی دێنەوە سەر بەرزە پردەکە، ئێستا تیمەکان سەرقاڵی دانانی پایەڵەکانن.

شارەوانی سلێمانی پڕۆژەکە، بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان دادەنێت، کە بەتەواوبونی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود، لە نزیك ناوچەی پیشەسازیی یان ئەوانەی دەیانەوێت یوتێن لە ماوەیەک کوتدا ئەنجام بدەن.

پڕۆژەکە لە 11.1.1014 کارکردن تێیدا دەستی پێکردووە و لەلایەن کۆمپانیای خۆرەتاو لە ماوەی 360 رۆژدا بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی دەبێت جێبەجێبکرێت.

جگە لەو بەرزەپردە، لە ئێستادا سێ ئەندەرپاس لە ناو شاری سلێمانی کاریان تیادا دەکرێت، دوانیان لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودن و یەکێکیشیان لەسەر شەقامی هەواری شارە.

لە بەردەم نەخۆشخانەی شار و گوندی ئەڵمانی داوای بەرزە پ...

لە بەردەم نەخۆشخانەی شار و گوندی ئەڵمانی داوای بەرزە پرد دەکرێ

خەڵک بەرزە پردیان لە هاتوچۆی سلێمانی داوا کردووە

خەڵک بەرزە پردیان لە هاتوچۆی سلێمانی داوا کردووە