خوێن. وێنە:964
دوکاندارەکە بریندارە
شەڕ لە نێوان شۆفێرێکى دیلیڤەرى و دوکاندارێک روویدا
964+
میدیا گۆران
لە بەسرە، شەڕ لە نێوان دوکاندارێک و شۆفێرێکى دیلیڤەرى روو دەدات و شۆفێرەکە بە چەقۆ دوکاندارەکە بریندار دەکات و رادەکات.
رووداوەکە کەمێش پێش ئێستا لە شەقامى جەزائیر لە بەسرە روویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەشی عەرەبی 964، شۆفێری دیلەڤەرییەکە ویستوویەتی لە قەڵەباڵغی دەربازی بێت و بەسەر شۆستەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام دوکاندارێک رێگەى نادات و دەبێتەشەڕو دەمەقاڵێیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە شۆفێرى ماتۆڕسکیلە دیلیڤەرییەکە چەقۆیەک لە دوکاندارەکە دەدات و رادەکات.
لە ئێستادا دوکاندارەکە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.