موچە خەڵکی بردەوە بازاڕ
بازاڕی هەولێر قەرەباڵغە، بەڵام دوکاندارەکان بە دڵیان نییە
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
موچەکە هات، بەڵام هێشتا بەتەواوی دڵی بازاڕی هەولێری نەگرتووە، فرۆشیاران دەڵێن بەراورد بەپار بازاڕەکە کزە.
پەیامنێری 964 لە بازاڕی هەولێر گەڕا، لەچاو رۆژەکانی تردا ئەمڕۆ بازاڕ قەرەباڵغ بوو، خەڵکی سەوداو مامەڵەیان دەکردو کەلوپەل و پێداویستی جەژنیان دەکڕی، چونکە خەڵکی موچەیان وەرگرتبوو، بەڵام قسەت لەگەڵ هەر دوکاندارێک دەکرد وەزعەکەی بە دڵ نەبوو.
دوان لەو دوکاندارانەی قسەیان بۆ 964 کرد دەیانوت ماوەی نەدانی موچە ئەوەندە زۆر بووە، سەرەڕای ئەوەی موچە هاتووە بەڵام بازاڕ وەک پێویست نەبوژاوەتەوە.
کڕیارێک گلەیی لە گرانی نرخ هەبوو دەیوت شتەکان بەگوێرەی فەقیر نییەو هەموو شت گرانە، بۆیە بازاڕەکە کزە.
بەڵام پرشنگ مەجید کە خانمێک بوو هاتبووە بازاڕ دەیوت ”لە خوا بەزیاد بێت هەموو شتەکان باشە گران نین”.