ژمارەیەک زیندانی کراو لە گرتووخانەیەکدا _ وێنە: ئاژانسەکان
سەرۆک کۆمار وادەڵێت
نزیکەی نۆ هەزار زیندانی لە عێراق ئازادکراون
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، وتی، کاریانکردووە بۆ ئازادکردنی نزیکەی نۆ هەزار زیندانیی لە وڵاتەکەی، کە ماوەی سزاکانیان تەواوکردبوو، یاخود بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکرابوون.
سەرۆكی عێراق، لەتیف رەشید ئەمڕۆ 1.4.2024، لە کۆشکی سەلامی بەغدا، لەگەڵ تۆماس سایلەر، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە و ئەو زانیارییانەی ئاشکرا کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بێت، سەرۆكی وڵاتەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکایەتی کۆمار کاریکردووە بۆ ئازادکردنی نزیکەی نۆ هەزار راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوکردبوو یاخود بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکرابون.
دوو ئهفسهر زیندانی دهكرێن و دواتر دهردهكرێن
ئەم هەنگاوەش لەڕێگەی لیژنەیەکەوە نراوە، کە لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی دەسەڵاتی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ و راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆ پێکهێنراون.
بەپێی ئامارێک لە کۆی 164 وڵاتی جیهان، لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی زیندانیکراوان، عێراق لە پلەی 81 دایە، بە نزیکەیی 55 هەزار زیندانیکراوی هەیە، بەو مانایەی لە هەر 100 هەزار هاوڵاتیی عێراقی 126-یان بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانێک یان زیاتر لە زینداندایە.
لە لوتکەی ریزبەندییەکەدا ئەمریکا هەیە، کە لە کۆی 100 هەزار هاوڵاتیی وڵاتەکە 664 کەسیان زیندانین، لەدوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی سلڤادۆر تورکمانستان، روەندا، کوبا، تایلاند، پەنەما، کۆستەریکا، ئۆرۆگوای و بەرازیل هەن، ئەم ئامارە مانگی یەکی ئەمساڵە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکی عێراق، لەتیف رەشید و تۆماس سایلەر، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق؛